به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: وتووێژێکی باشمان لە گەڵ فواد حسێن بوو. ئێمە لە ڕۆڵگێڕی عێراق لە ناوچە پێشوازی دەکەین و هیوادارین ڕۆڵی عێراق لە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەدا زۆرتر بێتەوە.
ئەو وتیشی: لە هەوڵی عێراق بۆ دابین کردنی دەرفەتی وتووێژ ڕێز دەگرین و هیوادارین ئەم دیدار و وتووێژانە ئاکامێکی باشی بۆ ناوچە بەدواوە بێت.
زەریف سەبارەت بە بەرجامیش وتی: لە سەر جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بەرجام وتووێژی باشمان بوو و هیوادارین دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە بڕیاردانێکی دروست بتوانێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات. ئێمە ئامادەین پاش تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان، هەموو بەڵێنەکانمان لە بەرجام جێبەجێ بکەین.
ناوبراو پێوەندی ئێران و عێراقی پێوەندییەکی پتەو و قووڵ زانی و وتیشی: ئێمە خوازیاری گەشەی پێوەندییەکانین و ئەمڕۆ لە سەر ئابووری، وزە، ڕێگا و بان و ڕێگای ئاسن باسمان کردووە.
هەروەها وێڕای ئاماژە بۆ هاوکاری هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم، وتی: ئێمە دوو وڵاتین کە لە بەرانبەر تیرۆریزمدا وەستاوین و خوێنی لاوەکانمان بۆ بەرگری لە وڵاتەکەمان تێکەڵ بووە وەکوو خوێنی شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس کە بە کردەوەی نایاسایی ئەمریکا شەهید کران.